Corel PDF Fusion   

کۆمپانیاکانی گەورەی بەرهەمهێنەری نەرمەواڵەکان هەمووکات تێدەکۆشن بە پێشکەش کردنی ئامرازی جۆراجۆر و لە بوواری جۆراوجۆردا، هەتا بتوانن کڕیاری زیاتر رابکێشن. زۆربەی بەکارهێنەران کۆمپانیای Corel وەک بەرهەمهێنەری نەرمەواڵەی گرافیکی دەناسن، بەڵام زۆریش هەن کە نازانن ئەم کۆمپانیایە ئامرازی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات، ئامرازەکانی چەند رەسانەیی پڕۆفیشناڵ, Winzip ی بەناوبانگ، نەرمەواڵەکانی ئیداری و کۆمپانیایەکان و...! نوێترین بەرهەمی Corel ئامرازێکە کە دەتوانێ زۆرتر بەکاربهێنرێت بە نیسبەت بەرهەمەکانیتری ئەم کۆمپانیایە. ئامرازێکی پووخت بۆ نیشاندان، گۆرین، چاپ و بە گشتی بەرێوەبەری تەواو بە سەر بەڵگەکانی پی دی ئێف کە بە Corel PDF Fusion ناسراوە.
ئەم بەرنامەیە تونایی نیشاندانی زیاتر لە ١٠٠ فۆرمەتی جۆراوجۆری هەیە،ئۆفیس بە گشتی، فۆرمەتی PDF فۆرمەتی XPS وفۆرمەتی بەکارهاتوو لە فۆتۆشاپ دا و دەیان بژاردەی تر کە نەرمەواڵەکانی تر ناتوانن ئەم کردارانە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی خۆیان بکەن. توانایی رێکخستن، درووست کردنی بەڵگەی PDF و XPS بە یارمەتی پرینتێری مەجازی و گۆرینی هاوکاتی چەند فایل بە PDF دو تایبەتمەندی تری ئەم نەرمەواڵەیەن.
پارێزگاری کردن بە هۆی دانانی وشەی تێپەر، دانانی Watermark، پێکەوە نووساندنی چەند بەڵگەی PDF بۆ درووستکردنی بەڵگەنامەی چەند لاپەری، رێکخستنی رواڵەتی بەڵگەکان و بژاردەکانی جۆراوجۆریتر و...هەموو بە گشتی لەم بەرنامەیە دا کۆکراونەوە هەتا بەکارهێنەر پێویستی بە بوونی ئامرازێکیتر هەست پێنەکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 280 MB
File ver    : 1.14
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
A-PDF Watermark   

هەر کام لە ئێمە لە گەڵ بەڵگەکانی پی دی ئێف ئاشناین و کەڵکمان لێ وەرگرتووە، رەنگە هێندێک لە ئێمە بۆ ئامانجی جۆراوجۆر هەستابین بە بڵاو کردنەوەی بەڵگەنامە بە فۆرمەتی پی دی ئێف. بۆ وێنە رەنگە بەرێوەبەری ماڵپەرێکی فێرکاری بووبین و هەوڵمان دابێ بە دانی زانیاری بۆ بەکارهێنەر بە هۆی پەرتووکی ئێلێکترۆنی بە فۆرمەتی پی دی ئێف. بەڵام هەموو کات کەسانێک هەن کە بە کۆپی هەڵگرتنەوەی بێ ئیزن و بڵاو کردنەوەیان، ماندوو بوونەکانمان مایە پووچ دەکەن و بە ناوی خۆیانەوە تۆماری دەکەن و بڵاویان دەکەنەوە.
بۆ بەرگری و پارێزگاری لە مافی بڵاو کردنەوە، A-PDF Watermark ئامرازێکی پڕ بایەخە کە بە هۆی ئەم بەرنامە ساکارە دەتوانین لە سەر بەڵگەنامەکانی پی دی ئێف لۆگۆ و نووسراوە و هێمای تایبەت بە خۆمان دابنێین، هەتا کەسانی هەڵپەرەست نەتوانن زەحمەتەکانمان بە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ئەم نەرمەواڵەیە کە توانایی دانانی نووسراوە و لۆگۆ و هێما و وێنە و...هەیە ئەم ئیمکانە بە بەکارهێنەر دەدات کە لە کەمترین کات دا سەدان لاپەڕ بە شێوەی خۆکار هێمایان پێوە بلەکێنێ.گونجان لە گەڵ نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی باوی کەڵك وەرگیراو لە وێنە دا وهەبوونی رێکخستنەکانی جۆراوجۆر بۆ سەرنج راکێش کردنی هێماکان و هەروەها هەبوونی بژاردەی جۆراجۆر بۆ جێگەی دانانی هێما و زۆر توانایی تر لەم نەرمەواڵەیە دا هەن کە بەکارهێنەر دەتوانێ بەکاری بهێنێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.50 MB
File ver    : 4.7.6
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download